خزمەتگوزاری پێشوازی دیجیتاڵی DigiVOK

ناوەندی پێشوازی دیجیتاڵی لە هeر شوێنێک تۆی لێبیت، لەوێ یە. لە دیجی ڤۆک، بە ئاسانی کاروباری تەندروستی بەڕێگەی دوور بەڕێوە دەبەیت. بۆ چاوپێکەوتنەکان هەمیشە پسپۆری بواری کۆمەڵایەتی و تەندروستی لەگەڵ دادەبن و ئەگەر پێویست بەوەڕگێر بیت، وەرگێڕش دێت.

چ کەسانێک دەتوانن دیجی ڤۆک DigiVOK بەکاربهێنن؟

دیجی ڤۆک بۆ خزمەتگوزاریدان بە سەردانکەرانی لوۆنایە Luona کە یان لە ناوەندی پێشوازیدا دەژین یان لە دەرەوەی ناوەندی پێشوازی لەسەر ئادرەس دەژین.

دیجی ڤۆک DigiVOK بە هەموو ئامێرەک کە کامێرا و مایکرۆفۆن وهێڵی ئێنتەرنێتێکی کە بەشی پەیوەندی ڤیدیۆیی بکات بە کاردێت.

بەکارهێنەرانی دیجی ڤۆک DigiVOK دەبیت لە فینلەند بژین. خزمەتگوزارییەکە بە ژمارەی تەلەفۆنی بیانیش بەکاردهێنرێت ئەگەر پەیوەندیەکە بە رێگەی وای فای بکرێت.

ج کارێک دەتوانم لە دیجی ڤۆکدا DigiVOK ئەنجام بدەم؟

لە خزمەتگوزارییەکەدا ڕێنمایی گشتی و ڕاوێژکاری دەربارەی هەموو بەشەکانی خزمەتگوزاری بنکەی پێشوازیدا دەدرێن. بۆنموونە دەربارەی کار وباری پارەی پێشوازی، پرسیارەکانی پەیوەست بە نیشتەجێبوون، بابەتەکانی کە بە گشتی پێیان وە نیگەرانی یان کاروباری پەیوەست بە تەندروستی. دیجی ڤۆک، دەتوانیت بە ئاسانی چاوپێدانی خەشف، کارتی بانکی پاشپۆش، پرسیاری کۆمەچییەکان، پیشاندانی گوزارشی تایبەتی، و حتی پەیوەندیدانی بە پاراستنی پزیشکان بۆ چاودانی ئینتەرنێتی، نووسینی نوێ، یان یارمەتی لە چاودانی داکتۆران. ئەمە چاکراوەیەکی چیتر بۆ پێویستەکانی تایبەتیت.

ئەگەر هاتن بۆ بنکەی پێشوازی هەڵنەسوورێت بەهۆی بۆنموونە بواری تەندروستی یان ئەگەر ڕێگای هاتووچۆ بە گواستنەوەی گشتی دوو کاتژمێر یان زیاتر بخایەنێت، ئەوە پارەی پێشوازی دەتوانرێت بە رێگەی دیجی ڤۆکدا DigiVOK داوابکرێت.

کەی خزمەتگوزارییەکە لەبەردەستە؟

دەتوانیت پەیوەندی بکەی بە پسپۆری بواری کۆمەڵایەتی و تەندروستی لە ڕێگەی چات، پەیوەندی تەلەفۆنی بەبێ کاتی دیاریکراو یان بە کات گرتن لە دووشەممەوە تا هەینی :

کاروباری تەندروستی: 12:00 – 14:00
ڕێنمایی و ڕاوێژکاری: 09:00 – 14:00
دەستکەوت و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان: 09:00 – 10:00

ئەگەر دیجی ڤۆک DigiVOK لە دەرەوەی کاتژمێرەکانی سەردانکردن بەکاربهێنیت، خزمەتگوزاریەکە پێشنیارت پێدەدات کات بگریت.

 

چۆن DigiVOK بەکاردەهێنرێت؟

لە چاتبۆتی DigiVOK لە گۆشەی ڕاستی ژێرەوەی

زمانەکە هەڵبژێرە

بابەتەکەت کە پێی وە نیگەرانی هەڵبژێرە ( تەندوروستی، پارە، یان هەر شتێکی تر)

تەلەفۆن بکە یان کات بگرە.

پرسیارە کانی کە زۆر دەپرسرێن

کاتی چاوپێکەوتنم گرتوە. چۆن دەتوانم بچم بۆ چاوپێکەوتنە دیاریکراوەکە؟
دوای دیاریکردنی کاتی چاوپێکەوتنەکەت سێ نامەی ئیمەیڵت بۆ دێت ( و پەیامی تەلەفۆنیشت بۆ دێت): پەیامێکی پشتراستکەرەوە و ٢ پەیامی بیرخستنەوە. پەیامی پشتراستخەرەوەت هەمان کات کە کاتی چاوپێکەوتنت دیاری کرد بۆ دێت. یەکەم پەیامی بیرخستنەوەت ٢٦ کاتژمێر پێش کاتی دیاریکراو بۆ دێت و دووەم پەیامی بیرخستنەوەت ١٥ خولەک پێش گفتوگۆی ڤیدیۆیی بۆ دێت. هەموو پەیامەکان لینکی پەیوەندیگرتن بۆ چاوپێکەوتنی ڤیدیۆییان لەگەڵ دایە.

چۆن چاوپێکەوتنە دیاریکراوەکەم هەڵبوەشێنمەوە؟
بڕۆ بۆ پەیامی پشتراستکەرەوە و لینکەکە کلیک بکە. دوایە “هەڵوەشاندنەوە ی چاوپێکەوتن” کلیک بکە.

شاشەی چاوەڕوانی ئەوە نیشان دەدات کە سیستەمەکە بەدوای وەرگێڕدا دەگەڕێت. لەپڕڕا خزمەتگوزارییەکە دەپچڕێتەوە. من دەبێ چی بکەم؟
ئەگەر پاش ٥ خولەک چاوەڕوانی سیستم وەڕگێڕی نەدیتەوە، پاش ٥-١٠ خولەک دووبارە هەوڵ بدەوە یان لەجیاتی وەی کات بگرە.

ئایا هیچ پرسیارێکی دیکە هەیە؟– ئێمە بە خۆشحاڵیوە یارمەتی دەدەین

ئەگەر کێشەت هەیە لە چوونەژوورەوە یان هەر کێشەیەکی تەکنیکی ترت هەیە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت بەڕێگەی ئیمەیل digivok@luona.fi. ئێمە بە بەردەوامی کار لەسەر گەشەپێدانی خزمەتگوزاری دەکەین، بۆیە ئێمە خۆشحاڵین بە بیستنی پێشنیارەکانت دەربارەی DigiVOKدا بۆ گەشەپێدان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکەمان. تێبینیەکان دەتوانیت لە ڕێگەی چاوپێکەوتندا یان بە ئەدرەسی digivok@luona.fi بنێری.